کەناڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، لاوتارۆ مارتینێز هەوڵدەدات موعجیزەیەک ئەنجام بدات بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە بەرامبەر بەرشەلۆنە ئامادەبێت،هەرچەندە زۆر قورسە، بەڵام هەوڵ دەدات.
بەپێی زانیاری کەناڵەکە، لاوتارۆ تووشی پێکانێکی مامناوەند بووە، و شتێکی لەم شێوەیە بەزۆری هەفتەیەک دەخایەنێت تا چاک دەبێتەوە. ئێمە بەدووری نابینین کە بەرامبەر بەرشەلۆنە ببینین ئامادە بێت.
لە پشکنینە پزیشکییەکانی لاوتارۆدا دەرکەوت کە ماسولکەکانی ڕانی چەپی پەستانی کەوتۆتەسەر، ڕۆژ بە ڕۆژ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و تا ئێستا نازانرێ بۆ یاری بەرشەلۆنە ئامادە دەبێت یان نا،بەلام ئامادەی یاری ڤیرۆنا نابێت.