ئەگەر ئەمرۆ یانەی ڕیال مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ دۆڕا یان یەکسان بێت، ئەوا بردنەوەی بەرشەلۆنە لە ئیل کلاسیکۆی داهاتوودا بە فەرمی نازناوی لالیگا بۆ یانە کەتەلۆنییەکە مسۆگەر دەکات.
ئەم هاوکێشەیە دوو گرنگی بە کلاسیکۆ دەدات، چونکە تەنها پێکدادانێکی تەقلیدی نابێت لە نێوان هەردوو ڕکابەرەکەدا، بەڵکو ڕەنگە بگۆڕێت بۆ یاری بردنەوەی نازناوەکە بۆ بارسا.
شایەنی باسە جیاوازیی ئێستای نێوان هەردوو یانە ٧ خاڵە لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە.