یان سۆمەر لە گەڕانەوەی لێدانی سزا جیاوازە

یان سۆمەر گۆڵچی ئینتەر پسپۆڕی لێدانی سزایە و ڕێژەی سەرکەوتنی 17.17%یە.

لە کۆی 99لێدانی سزا کە بەرامبەری ئەنجامدرا لە کاتی ئاساییدا 17 لێدانی سزای گەڕاندۆتەوە.

لە گەڕی 16ی یۆرۆی 2021، لە یاریی نێوان سویسرا و فەرەنسادا لێدانی سزای کیلیان مباپێی گەڕاندەوە.

هەروەها لە یارییەکەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا 2020/21 بەرامبەر ئیسپانیا هەمان کاری کرد,کە تیایدا دوو لێدانی سزای سێرجیۆ ڕامۆسی گەڕاندەوە. 

هەروەها لە مۆندیالی 2022، لە نێوان سویسرا و ئیتاڵیا، لێدانی سزای جۆرجینهۆی گەڕاندەوە.

زیاتر مەیلی بە لای ڕاست هەیە تا لای چەپ و لێدانە سزاکان،  بەزۆری ل لێدانی لێدانەکە لە ناوەڕاستی گۆڵەکەدا  ناوەستێت، زۆرجار دەچێتە لای ڕاستی گۆڵ.



PM:03:01:06/05/2025