لە بەغدای پایتەخت و بەئامادەبونی نوێنەری یانە بەشداربوەکان تیروپشکی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنی گەیشتن بە خولی پلەدوی عێراق ڕاکێشرا.
ئەم قۆناغە بەبەشداری 20یانە بەڕێوەدەچێت و یانەکان بەسەر چوار کۆمەڵەدا دابەشکراون.
هەر یانەیەک لە کۆمەڵەکەی خۆیدا چوار یاری دەکات، دو یاری لەسەر یاریگای خۆی و دو یاری لەدەرەوە، لە کۆتایشدا لە هەرکۆمەڵەیەک یانەی پێشەنگ دەگاتە قۆناغی کۆتایی.
قۆناغی کۆتایی چوار یانە لە خۆ دەگرێت و لەو چوار یانەیەش دو یانەیان بۆ خولی پلەدوی عێڕاق سەردەکەون.
یانەی سلێمانی لە کۆمەڵەی چوارەمدایەو شانبەشانی یانەکانی رەد و بەلەدروز و حوڕ و خلیجی عەرەبی یاری دەکات.
یارییەکان رۆژی 18ی ئەم مانگە دەستپێدەکات، یانەی سلێمانیش لەیەکەم گەڕدا چاوەڕوان دەبێت.
راگەیاندنی سلێمانی