دوای بردنەوەی کلاسیکۆی لالیگا کە لە هەفتەی 35ی خولەکەبوو،بەرشەلۆنە بڕە پارەیەکی زۆری بە دەستهێناوە.
پێگەیRAC1ی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە، بەرشەلۆنە لە یاریی کلاسیکۆ 13.8 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوەو ئەو رێژەیەش ریکۆردێک بووە هاوشێوەی نەبووە.
یانەی بەرشەلۆنە دووپاتی دەکاتەوە کە ئەمە بەرزترین داهاتە لە مێژووی یانەکەدا لە یەک ڕۆژی یارییەکی تۆپی پێدا.
بەرشەلۆنە توانی4-3یاریەکە بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی بۆ حەوت خاڵ زیادکرد،بە تەواوی لە نازناوەکە نزیک بووەوە.