هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕۆدریگۆ گۆسی ئەستێرەی بەڕازیلی چاوەڕێی کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتوو و ڕۆڵی لەناو تیپەکەدا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ڕۆدریگۆ زۆر حەز دەکات لە پلانەکانی ڕاهێنەرە نوێیەکە تێبگات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سیستەمەی ئەلۆنسۆ لەسەر بنەمای سێ بەرگریکار و دوو هێرشبەر بێت، کە ڕەنگە هەلی سەرەکیبوونی یاریزانەکە سنووردار بکات یان هەمان کاریگەری هێرشبەری وەک جاران هەبێت.
بۆیە یاریزانەکە داوا لە ڕاهێنەر دەکات ڕۆڵی خۆی لەگەڵ تیپەکە بۆ ڕوون بکاتەوە.
سەرەڕای ئەم نیگەرانیانە، رۆژنامەی ئەی ئێس دووپاتیکردەوە کە ڕۆدریگۆ بڕیاریداوە شەڕ بکات بۆ بەدەستهێنانی متمانەی خابی ئەلۆنسۆ، هیوادارە باشترین ئاستی تەکنیکی خۆی بەدەستبهێنێتەوە و وەرزێک پێشکەش بکات کە دڵخۆشی هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات.