پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی2031،و زیادکردنی موچەکەی بۆ نزیکەی20ملیۆن یۆرۆ،لامین یامال دوو داواکاری لە وەرزی نوێ بۆ فلیکی راهێنەر هەیە.
رۆژنامەنووس فێرناندۆ پۆلۆ ئاشکرای دەکات: داواکارییەکانی لامین لە فلیک وەرزی داهاتوو بریتین لەوەی کە،یاریزانەکە نایەوێت زۆرجار یەدەگ بێت بەتایبەتی لەکۆتایی یارییەکان چونکە ڕکابەرەکان ماندوو دەبن ئەمەش وای لێدەکات گۆڵ تۆماربکات و ئەسیست بکات.
هەروەها دووەم داواکاری ئەوەیە دەیەوێت بەشداری لە لێدانی سزا و لێدانی راستەوخۆ بکات،کە ئەم وەرزە لە هەردووکیان بێبەش بوو.