ریاڵ مەدرید بێهیوا نەبووە لەگواستنەوەی وێرتز

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە، لێدوانەکانی سەرۆکی یانەی بایرن میونشن کە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، وێرتزی یاریزانی لیڤەرکوزن بەرەو لیڤەرپوول دەڕوات، شۆکێکی گەورە بوو لەناو یانەی ریاڵ مەدریدو ئەویش هەوڵی هێنانی دەدات. 

رۆژنامەکە دەڵێ" بەڵێ لیڤەرپوول لە دۆخێکی بەهێزدایە بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە، بەڵام دەنگدانەوەکانی گەیشتن بە ڤاڵدیبیباس ئاماژەن بۆ ئەوەی گرێبەستەکە هێشتا تەواو نەبووە. 

هەروەها ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە ئاڵای سپی هەڵنەکات هێشتا چانسێک ماوە بۆ هێنانی.

پێشتر بایرن هەوڵی گواستنەوەی دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.



PM:07:53:28/05/2025