یانەی پاریس سانجێرمان لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپای 2025 لەگەڵ یانەی تۆتنهام یاری دەکات، کە تیایدا براوەی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی براوەی یۆرۆپالیگ دەبێتەوە.
یانەی پاریس سانجێرمان دوای بردنەوەیەکی لە ئینتەرمیلان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تۆتنهامیش دوای بردنەوەی مانچستەر یونایتد لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
یاری کۆتایی لە 13ی ئاب لە یاریگای فریولی ئودینێس بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر 10.
شایەنی باسە یانەی ڕیال مەدرید پاڵەوانی پێشوویە، لە کاتێکدا هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و تۆتنهام هەوڵی بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە دەدەن.