راهێنەری عێراق باسی یاری کۆریای باشوور دەکات

گراهام ئارنۆڵدی ئوسترالی و  راهێنەرعێراق پێش  ڕووبەڕووبوونەوەی کۆریای باشوور لە پاڵاوتنی  مۆندیالی2026 ،باسی یاریەکەی سبەینێی کرد کە لە بەسرە لەکاتژمێر9:15خولەک ئەنجام دەدرێت.



ئارنۆڵد وتی" کەمپێکی مەشقی نایابمان هەبوو، لەو ماوەیەدا هەموو یاریزانەکانم ناسی ، هەموویان ئامادەن بۆ یارییەکە, یەک یاریمان کرد کە ٧٥ خولەکی خایاند و لە ڕێگەیەوە هەموو تواناکانی یاریزانەکانم بینی,و زۆر سەرسام بووم بە بەرزەفتی یاریزانەکان لە کاتی کەمپەکەدا و ئامادەکاری باشیان بۆ یارییەکەی داهاتوو کردووە”.

 عێراق 180 خولەکی ماوە بۆ گەیشتن بۆ مۆندیال، ئەمەش ئەو عەقڵیەتە بوو کە حەزم دەکرد لە کەمپەکەدا بیچێنم، دەبێت بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێین، بەو پێیەی پاڵاوتن گرنگترین ئامانجە.

سێ ڕێگا هەیە بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال: پاڵاوتنی ڕاستەوخۆ، پلەی ئۆف و نیوە پلەی ئۆف. بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە بە عەقڵیەتی بردنەوە و دوورکەوتنەوە لە دۆڕان بچیتە ناو یارییەکەوە”.

بە پەیوەندیکردن لەگەڵ یاریزانەکان خۆم بۆ یارییەکە ئامادەکرد، ئەمەش لەسەر پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵیاندا بنیات نرا.

پێویستە باوەڕمان بە خۆمان هەبێت و تەنها سەرنجمان لەسەر ئەدای خۆمان بێت.

ئێمە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر شیکاریمان بۆ هەڵبژاردەی کۆریا کرد، دەزانین تیپێکی بەهێزن، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە سەرنجمان لەسەر یارییەکە بێت”.

ئامادەنەبوونی بەشێک لە یاریزانان کاریگەری نابێت لەسەر چانسی یاریکردنیان بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریا، سوپاسگوزاری خولی عێراقیشم بۆ بڕیاری ڕاگرتنی خولەکە بۆ یەک هەفتە، ئەمەش نۆ ڕۆژی دیکەی پێبەخشین بۆ ئەوەی باشتر تیپەکە بناسین.

 فیفا بەزۆری ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات تەنها چەند ڕۆژێک پێشوەختە بگەن، بۆیە ئەم پشووە زۆر سوودی بۆ ئێمە هەبوو.



PM:07:56:04/06/2025