لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی32یانە جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت،ئەوەی جێگەی سەرنجە یانەی بەرشەلۆنە بەشداری ئەم جامە ناکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی نزمی ڕیزبەندییەکەی لە ڕیزبەندی یانەکانی یوفا، دۆڕانی بەرامبەر پاریس سان جێرمان و شکستەکانی بەرامبەر شاختار دۆنێسک و ئەنتۆرب لە،وەرزی رابردوو،ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو،وایکرد نەتوانێت ئامادەی ئەو جامەکە بێت.