بەپێچەوانەی ئەوەی کە ڕۆژنامەکانی تورکیا بڵاویان کردۆتەوە، سەرچاوەکانی رۆژنامەی سپۆرت پشتڕاستی دەکەنەوە کە تێرشتیگن پێشنیارەکەی گەڵاتەسەرای ڕەتکردووەتەوە.
هەمان سەرچاوە دووپاتی دەکاتەوە کە گۆڵچیە ئەڵمانییەکە بڕیاری مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە داوە.
بەرشەلۆنە دەیەوێت تێرشتیگن بڕوات، بەڵام ئەڵمانیە نایەوێت بڕوات،ئەمەش دوای رێککەوتن لەگەڵ خوان گارسیای گۆڵچی ئیسپانیۆل.
هەروەها لەناو بەرشەلۆنە دەڵێن چوونی تێرشتیگن زۆر قورس دەبێت.