ئێستا نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی مباپێ راگەیەنرا

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە  مباپێ لە نەخۆشخانە دەرچووە و لە ئێستاوە نیشانەکانی باشتربوونی تێدا دەردەکەون.

بە قسەی سەرچاوەکە تا ئێستاش لە یارییەکەی پاچوکا دوورکەوتووەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت دواتر لە پاڵەوانێتییەکەدا بگەڕێتەوە.


 ئێستا بارودۆخی مباپێ ئارامترە ئەو حاڵەتەی پێش دوو ڕۆژ پێشکەشی کرد مەترسیدار بوو، بۆیە لە نەخۆشخانە خەوێندرا.

 پشکنینە پزیشکییەکان باش بوون و لە ئێستاوە پێشکەوتنی خۆی نیشان دەدات هێشتا ڕوون نییە کەی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان.

مباپێ تووشی ڤایرۆسی گەدە بوو،بەوهۆیەوە لە ئەمریکا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.



PM:12:30:20/06/2025