ئەلێکساندەر پاتۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەیسی میلان، پێشنیاری کرد پارەی گواستنەوەی تەرمی شاخەوانێک بدات کە لە گڕکانێکی بەرزی 600 مەترەوە کەوتە خوارەوە.
جولیانا مارینزی بەڕازیلی تەمەن 26 ساڵ، لە 20ی حوزەیرانی 2025 لە کاتی ڕۆیشتن بە پێ لەسەر چیای ڕینجانی، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڕێڕەوەکانی جیهان لە ئەندەنوسیا کەوتەخوارەوە.
جولیانا بەشێک بوو لە کۆمەڵێک گەشتیار کە ڕێبەرێک سەرۆکایەتی دەکرد، بەڵام ماندوو بوو و نەیتوانی بەردەوام بێت لە گەشتەکە و بە تەنیا لەسەر ڕێڕەوەکە مایەوە. کاتێک هەوڵیدا بگەڕێتەوە، کەوتە خوارەوە و لە درزێکی سەهۆڵیدا گیری خواردبوو، نەیتوانی خۆی ئازاد بکات. بەڵام بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێشتا لە ژیاندایە.
گەڕان بەدوای جولیانا چوار ڕۆژی خایاند و تیمەکانی فریاگوزاری ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە لە گەیشتن بە شوێنەکە و بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا و تێکچوونی کارکردنی ئامێرەکان. خێزانەکەی کە لە شاری نیتێرۆی بەڕازیل دەژین، تیمەکانی فریاگوزاری ناوخۆیی بە کەمتەرخەمی تۆمەتبار کردووە، پێیانوایە دەستێوەردانێکی خێرا ڕزگاری دەکرد.
گواستنەوەی تەرمەکە بۆ بەرازیل 17هەزار دۆلاری تێچووە.
لە بەرامبەر تێچووی زۆری گەڕاندنەوەی تەرمەکەدا کە بە 17 هەزار و 800 دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئەلێکساندەر پاتۆی یاریزانی پێشووی بەڕازیلی پێشنیاری کرد کە پارەی گەڕانەوەی جولیانا بۆ بەرازیل دابین بکات. هەوڵیدا پەیوەندی بە باوکی قوربانییەکە بکات بۆ ئەوەی هاوکاری خۆی پێشکەش بکات، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەدراوەتەوە.
میدیاکانی بەڕازیلی ئەو پێشنیارەیان پشتڕاستکردەوە کە ڕاستەقینەیە، هەرچەندە تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا خێزانی ئەو ژنە گەنجە ئەو پێشنیارەیان قبوڵ کردووە یان ڕەتیانکردووەتەوە.
پاتۆ لە بەرازیل یاری بۆ یانەی ئینتەرناسیۆناڵ و کۆرینتیانس و ساوپاولۆ و هەروەها ئەی سی میلان لە ئیتاڵیا و چێڵسی لە ئینگلتەرا و ئۆرلاندۆ سیتی لە ئەمریکا و تیانجین تیانهای لە چین کردووە.
هەروەها 27 یاری بۆ هەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە.