یوفا غەرامەی چێڵسی و بەرشەلۆنە کرد

یوفا بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی کۆنترۆڵکردنی دارایی، یانەی چێڵسی ئینگلیزی 20 ملیۆن یۆرۆ (23.6 ملیۆن دۆلار) و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی 15 ملیۆن یۆرۆ (17.7 ملیۆن دۆلار) سزا دا.

هەردوو یانە دەبێت لە وەرزەکانی داهاتوودا دەیان ملیۆن یۆرۆ (یان دۆلار)ی زیادە بدەن ئەگەر نەتوانن ئامانجە داراییەکانی یوفا بەدیبهێنن.

چێڵسی لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوو لەسەر فرۆشتنی دوو هۆتێل بە بڕی 76.5 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 104.4 ملیۆن دۆلار لە نێوان کۆمپانیاکانی سەر بە کۆمپانیای هەڵگری یانەکە.

یانەی چێڵسی لە ساڵی 2022ەوە لەلایەن تۆد بۆلی و کلیرلەیک  خاوەندارێتی دەکرێت.



PM:08:28:04/07/2025