مێسی دەچێتە ناو گۆڕەپانێکی نوێی وەبەرهێنانەوە لە دەرەوەی تۆپی پێ

لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی و کاپتنی ئینتەر میامی لەڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ زنجیرە چێشتخانە بەناوبانگەکانی ئەرجەنتینی "کلەب میلانیزا" کەوتە وەبەرهێنانێکی نوێ.


 ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە ئەو خواردنەی زۆر حەز لێیە کە پێکهاتووە لە شریتی ستیکی نان و سورکراوە و یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی ئەرجەنتینی.

 بە پاڵپشتی مێسی، زنجیرەکە پلانی هەیە لە ساڵی ٢٠٢٧ەوە بۆ ئەوروپا فراوان بکات و لقەکانی لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا و پورتوگال بکاتەوە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە زنجیرە چێشتخانەکانی زیادکردووە بۆ پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنانەکانی، دیارترینیان لە کەرتی گەشتیاریدایە، لەڕێگەی زنجیرە هۆتێلەکانی MIM کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە خاوەندارێتی دەکات و لە چەند شارێکی ئیسپانیا و ئەندۆرادا بڵاوبووەتەوە.




AM:11:22:11/07/2025