سینەر زۆر دڵخۆشە بە گەیشتن بە یەکەم یاری کۆتایی ویمبڵدۆن

یانیک سینەر دوای سەرکەوتنی بۆ یەکەمین یاری کۆتایی ویمبڵدۆن دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی و بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە نۆڤاک جۆکۆڤیچی بردەوە.


ئەستێرە ئیتاڵییەکە دەڵێت "باوەڕ ناکەم، من لە منداڵیدا هەمیشە لە تیڤی سەیری ئەم پاڵەوانێتیەم دەکرد، هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات ڕۆژێک لە یاری کۆتایی یاری بکەم، زۆر تایبەتە، بە تایبەت لەگەڵ باوک و براکەم کە ئەمڕۆ توانیان سەیری یارییەکە بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، سێرڤێکی نایابم ئەنجامدا و هەستم بە ئاسوودەیییەکی زۆر دەکرد لەناو یاریگادا، باشتر جوڵەم دەکرد، هەموومان تێبینیمان کرد کە جۆکۆڤیچ لە کۆمەڵەی سێیەمدا تووشی پێکان بووە.




PM:09:40:11/07/2025