ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی درێژە بە درەوشاوەیی مێژوویی خۆی لە تۆمارکردنی گۆڵدا و پێنجەم دوو گۆڵی لەسەریەک تۆمارکرد و یانەکەی لە قۆناغی 22 دا بە ئەنجامی 2-1 لە ناشڤیلی میوان بردەوە.
دوای یارییەکەی سێشەممەی ڕابردوو بەرامبەر شۆڕشی نیو ئینگلاند (2-1)، مێسی زیاتر دەستکەوتە بێ وێنەیەکەی چەسپاند وەک یەکەم یاریزان کە زیاتر لە گۆڵێکی تۆمارکردبێت لە چوار یاری لەسەریەک لە خولەکەدا.
ئەم هەنگاوە تیپەکەی بە کۆکردنەوەی ٣٨ خاڵ بۆ پلەی پێنجەم دەبات .
لە خولەکی 17 مێسی بە لێدانێکی راستەوخۆی نزم گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و بە پێی چەپی گۆڵەکەی بەسەر جۆ ویلیس گۆڵپارێزدا کرد.
ئینتەر میامی زاڵ بوو بەسەر گێمی یەکەمدا، بەڵام ناشڤیل پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە بە لێدانی سەری هانی مۆختار ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، ئەمەش دوای پاسێکی ئەندی ناگار.
میسی لە خولەکی 62دا ، بە سود وەرگرتن لە هەڵەیەکی ویلیس گۆڵپارێزی یانەی ناشڤیل، کە هەوڵیدا تۆپەکە بگوازێتەوە بۆ جەیسۆن پاڵاسیۆسی بەرگریکار. یاریزانە ئەرجەنتینییەکە تۆپەکەی گرت و بە تێپەڕین بەسەریدا تێپەڕی و گۆڵی تۆمارکرد.
"میسی"ی تەمەن 38 ساڵ لەم وەرزەدا ژمارەی گۆڵەکانی لە 16 یاریدا بۆ 16 گۆڵی کردوووەو بەرزکردەوە و هاوتای سام سوریج هێرشبەری یانەی ناشڤیل بوو.
لەمبارەیەوە، خافێر ماسکیرانۆ، ڕاهێنەری ئینتەرمیامی و هاوڕێی پێشووی مێسی، وتی: "قسەی پێویستم نییە، ئەوەی بەردەوامە لەسەری باوەڕپێنەکراوە، ئێستا هەر سێ ڕۆژ جارێک ڕیکۆردەکان دەشکێنێت، تەنانەت هەموو کۆتایی هەفتەیەک نییە، ئەو ئاڵاهەڵگری تیپەکەمانە، ڕێنماییمان دەکات بۆ ڕێڕەوی ڕکابەرییەکان، ئەو پێشەنگە، و ئەوە نیعمەتێکە بۆ من کە لەم قۆناغەی ئەودا لەگەڵیدا بم."
سەبارەت بە ئەگەری پشوودانی مێسی لەناو ئەو سەرقاڵییەدا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و لیڤەرپوول دەڵێت: لەکاتێکدا پێویستە شوێنێک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بڕێک پشوو بدەین، هەموو ڕۆژێک باسی ئەوە دەکەین، هەست بە باشی دەکات، کاتێکیش پێمانوابوو کاتی ئەوە هاتووە کە بڕێک پشوو بدەین، ئەوا ئەو کارە دەکەین.