تۆنی کرۆسی ئەڵمانی باسی لە پرۆسەی پشت پەردەی بڕیارەکەی کرد بۆ خانەنشین بوون و ڕوونیکردەوە کە بڕیارێکی زەق نەبووە، بەڵکو دوای چەند مانگێک لە وردبینییەکی وردەوە هاتووە.
کرۆس دەڵێت: چەند مانگێکم بە بیرکردنەوە لەم بابەتە بەسەر برد، مەبەستم ئەوەیە کە بەیانییەک لە خەو هەڵنەستام و لەناکاو بە خۆمم بڵێم دەبێت وازبهێنم! نەخێر، ئەم بڕیارە لە ناوەوەمدا زۆر پێگەیشتبوو، ساڵێک پێشتر بیرم لەوە کردبووەوە کە واز لە یاریکردن بهێنم بەڵام لە کۆتاییدا بڕیارمدا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵ ڕیال مەدرید نوێببمەوە، بەڵام ئەوە بیرۆکەکەمی نەگۆڕی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە قورسە لە وەرزی کۆتایی لەگەڵ ڕیال مەدرید باشتر ئەو کارە بکەم، دوای بردنەوەی خول و چامپیۆنزلیگ ڕۆیشتمو ماڵئاوایم کرد.
باشترین شت ئەوەیە لە کاتێکدا تۆ لە لوتکەدایت، بڕۆیت، چونکە تۆ ئەو کەسەیت کە بڕیارەکەت داوە، و پێش ئەوەی کەسێک بمنێرێتە سەر کورسی یەدەگ چونکە چیتر وەک خۆم باش نەبووم، یان لەبەر ئەوەی تا دوا سات وەک خۆم گرنگ نەبووم بۆ تیپەکە، پێم باش بوو خۆم جێبهێڵم، ویستم خۆم لە هەموو ئەوانە بەدوور بگرم، نە ڕاهێنەرەکەم، نە خێزانەکەم، نە جەستەم، نەبوون بڕیار دەدرم کەی وازبهێنم، تۆ ناتوانیت بەردەوام بیت پێش ئەوەی جەستەت پێت بڵێت بوەستە.