ریاڵ مەدرید ئەلۆنسۆ بێهیوا دەکات

سەرچاوە نزیکەکانی ستافی ڕاهێنەرایەتی دەڵێن خابی ئەلۆنسۆ هەست دەکات بوار هەیە بۆ پێشکەوتن لە پێکهاتەکەداو هێنانی یاریزانی نوێ،بەڵام یانەکەی بێهیوای کردووەو ئامادە نیە هیچ گرێبەستێکی تری بۆ بکات.

پێگەی،زە ئاتلەتیک دەڵێ" ئەلۆنسۆ دوو گرێبەستی دەوێت، ئەگەری جێهێشتنی ڕۆدریگۆش ئەگەری هەیە یەکێکیان جێگرەوەی ڕۆدریگۆ بێت. 

 بەڵام یانەکەی دووپاتیدەکاتەوە کە پێکهاتەکە داخراوە و دەبێت خۆی بگونجێنێت بەم یاریزانانەی ئێستاوە.


ئەمە لە کاتێکدایە یانەکە ئارنۆلدو هۆیسن و ماستانتانۆو کاریراسی بۆ گواستۆتەوە.



PM:01:13:05/08/2025