ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێڕاق ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م هه‌نگاوی یانه‌كه‌ش متمانه به ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ر به‌خشرایه‌وه , سه‌باره‌ت به دیاری كردنی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ، وسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی یانه‌كه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه یانه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه‌دا ئاماده‌كاری جیاوازی ده‌بێت و باشترین بژارده‌شیان بۆ ڕاهێنه‌ر ئه‌رسه‌لان جه‌لال بووه چونكه خۆی سالاَنێكه خزمه‌ت ده‌كات و دڵسۆزانه كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت ، هه‌روه‌ك ووتیشی ڕاهێنه‌رمان سه‌رپشك كردووه له بانگێشت كردنی یاریده‌ده‌رانی و یاریزانان و دروست بونه‌وه‌ی تیمێك كه ڕكابه‌ری له خولی نایاب بكات .
سه‌رپه‌رشتیاری تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه وتیشی دوای ڕاوێژ و گفت‌و گۆ بڕیار درا كه ستاف به‌م شێوه‌یه دیاری بكرێت .
ئه‌رسه‌لان جه‌لال - ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م
یاریده‌ده‌رانی - محه‌مه‌د عه‌دنان ، مه‌حمود محه‌مه‌د
ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌ی - جه‌واد مزه‌فه‌ری
ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێز - ڕاستگۆ سه‌عید
له درێژه‌ی وته‌كانی دا سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی دوای دیاری كردنی ستاف له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی یانه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد و به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حسن سكرتێری یانه و ئه‌دیب شكور و هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ، ڕاهێنه‌ر پلانه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ خسته ڕوو ، هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی یانه‌كه‌شی وه‌ك هه‌میشه بۆ دووپات كردینه‌وه كه ئه‌وه‌ش هانی زیاترمان ده‌دات بۆ كاری پێكه‌وه‌ی و گه‌یشتنمان به خولی ئه‌ستێره‌كان .
پێشمەرگە سپۆرت