ڕۆما هەوڵدەدات لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا پێداویستییەکانی جیان گاسپێرینی ڕاهێنەرەکەی دابین بکات، چونکە ڕاهێنەرە دێرینەکە هیوادارە پێش دەستپێکردنی وەرز گرێبەستی زیاتر دەستەبەر بکات.
لە نێو ئەو ناوانەی کە لە ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیادا ئاماژەیان پێکراوە و ڕۆما دەستیان بە بەدواداچوون کردووە، جادۆن سانچۆی باڵی یانەی مانچستەر یونایتد هەیە.
ماڵپەڕی Calciomercato.com بڵاویکردووەتەوە، ڕۆما پرسیاری لە دۆخی یاریزانەکە و بەهای گرێبەستەکە کردووە، و دیاریکردووە کە تێچووی گرێبەستەکە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەگەڵ مووچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم گرێبەستە بۆ گورگەکان گران دەبێت، بەڵام هەوڵی دانوستان دەدەن بەو هیوایەی ئەو بڕە پارەیەی داواکراوە کەمبکرێتەوە.