رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد کە سبەی شەممە، لە قۆناغی یەکەمی خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانەی ڕیال مایۆرکا ببێتەوە.
یارییەکە سبەی کاتژمێر 8:30 خولەک بەکاتی هەرێم بەڕێوەدەچێت.
ئەمانەی خوارەوە پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنەیە بەرامبەر مایۆرکا:
گۆڵپارێز: خوان گارسیا
بەرگریکاران: ئێریک گارسیا، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، پاو کۆپارچی، باڵدێ
یاریزانانی ناوەڕاست: دی یۆنگ، پێدری، فێرمین لۆپێز
هێرشبەران: لامین یامال، فێران تۆرێس، ڕافینها
شایەنی باسە تا ئێستا یانەی بەرشەلۆنە خوان گارسیای لە پێکهاتەی فەرمیدا تۆمار نەکردووە، بەڵام یانەکە دڵنیایە لەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناوی تۆمار بکات.