هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە کە گەورەترین تەحەدای لەم وەرزەدا هەڵبژاردنی پێکهاتەی گونجاوە بەهۆی زۆری یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستەوە.
فلیک وتی: بۆ ڕاهێنەرێک، شتێکی باشە کە ئەم پێکهاتەیە هەبێت، هەمیشە کراوەم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی بۆچی یاریزانەکان یاری دەکەن یان نا، هەموو پۆستەکانمان داپۆشیوە، هەروەها ئاسان نییە کێ هەڵبژێرین و کێ دەست بە وەرزەکە دەکات.
سەبارەت بە ئاستی یاریزانانی وەک فێرمین لۆپێز، فلیک زیادی کرد: وەرزی ڕابردوو بۆ فێرمین سەرسوڕهێنەر بوو، ئێمە کوالیتیمان لە زۆر پۆستدا هەیە لەگەڵ یاریزانە جیاوازەکان، دەتوانین بە باشی بەڕێوەی ببەین؛ هەندێک یاریزان خولەکی زیاتر لە هەندێکی تر وەردەگرن، بەڵام من زۆر دڵخۆشم پێیان.”
"لە ماوەی پێش وەرزدا زۆر سەرسام نەبووم پێی، بەڵام لەم چەند هەفتەیەی دواییدا زۆر پێشکەوتووە، یارییەکی نایابی بەرامبەر کۆمۆ ئەنجامدا، هێز و حەماسەتی خۆی نیشان دا”.