لیڤەرپوڵ بەردەوامە لە دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتیی فەرەنسی.
ڕۆژنامەنووس بن جاکۆبس ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان لیڤەرپوول و ئیبراهیما کۆناتی بەرگریکاری فەرەنسی بەردەوامن سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێ.
جاکۆبس ڕوونیشیکردەوە، هێشتا ڕێککەوتنێک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی یاریزانەکە تا کۆتا خولەک لە تیپەکەدا بمێنێتەوەو رێگە نەدات بچێتە ریاڵ مەدرید.