ئەلۆنسۆ بە شوێنپێی مۆرینیۆ سیستەمێکی توند لە ڕیاڵ مەدرید جێبەجێ دەکات

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید سیستەمێکی توندی جێبەجێکردووە کە لەسەر بنەمای ئەوەی: "هەرکەسێک شایەنی یاریکردن بێت، یاری دەکات".

ئەلۆنسۆ سەرسام بوو بە ئاستی تیپەکە بەرامبەر ئۆساسۆنا لە قۆناغی یەکەمدا، بەڵام هەستی کرد هەندێک یاریزان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش نەکرد، بەتایبەتی ڤینیسیۆس کە لە بەرامبەر پۆیۆمۆی بەرگریکاری ڕاستدا کێشەی زۆری هەبوو.

لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆڤیدۆدا، ڕاهێنەرەکە چوار گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەدا کرد: ڕۆدریگۆی هێنایە ناو یاریگا، کارڤاخال لە شوێنی ترێنت، میلیتاو پشووی پێ دا، ماسترانتونۆش لە باڵی ڕاستی لە شوێنی براهیم یاری پێکرد.

ڤینیسیۆس وەک یاریزانێکی یەدەگ هاتە ناو یاریگا و جیاوازی دروستکرد، گۆڵێکی کردو بەشداری کرد گۆڵێکی تری کرد.

سەرەڕای ئەوەی هاندەران لە کاتی هاتنە ناوەوەیدا قسەی ناشرینیان کرد، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە بە درەوشاوەیی وەڵامی دایەوە و نیشانیدا کە یاریزانێکی متمانەپێکراوە لە دۆخە سەختەکاندا، لە کاتێکدا ئەلۆنسۆ بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ڕژێمە توندەکەی بۆ پاڵنانی یاریزانەکان بۆ ئەوەی باشترین ئاستیان پێشکەش بکەن.



PM:12:08:26/08/2025