ئایا گۆڵەکەی گولەر دروست بوو؟

شارەزایەکی ناوبژیوانی بڕیاری ئەژمارنەکردنی  گۆڵەکەی گولەر پشتڕاست دەکاتەوەو رایگەیاندووە،ناوبژیوان بڕیارەکەی دروست بوو.

پێرێز بۆرول شارەزای ناوبژیوان ڕوونیکردەوە، ڕێگەنەدان بە گۆڵەکەی ئاردا گولەر لە یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر مایۆرکا لە لالیگا کە یاریەکە بە ئەنجامی 2-1 بە سودی شاهانە تەواو بوو، بە تەواوی دروست بووە و بەپێی یاساکانی یارییەکە بووە.

 گۆڵە ڕێگەپێنەدراوەکە لە خولەکی ٥٥ی یارییەکەدا تۆمارکرا، چونکە تۆپەکە بەر قۆڵی یاریزانە تورکەکە کەوت پێش ئەوەی بچێتە ناو تۆڕەکەوە.

ئەمەش پێویستی بە دەستوەردانی ناوبژیوان خۆسێ ماریا سانچێز مارتینێز کرد.

بورول لە میانی شیکارییەکانیدا لە بەرنامەی مارکادۆر لە ڕادیۆی مارکا ڕایگەیاند: تۆپەکە بەر قۆڵی گولەر کەوت، هەروەها ڕێگەنەدان بە گۆڵەکە دروست بوو، چونکە لە یاساکەدا هاتووە کە هەر گۆڵێک ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی تۆپەکە لە دەستی بدرێت و  تۆمار بکرێت ئەژمار ناکرێت.

ئەمە ئەو پێوەرەیە کە ناوبژیوان پەسەندی کردووە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە ڕوون و بەگوێرەی ڕێساکان بووە.



PM:12:52:31/08/2025