ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەم دواییە ناوی یاریزان خۆرخی سێسترۆ مشتومڕی لە ڤاڵدیبیباسی شوێنی راهێنانەکانی ریاڵ مەدرتد دروستکردووە، ئەوەش دوای درەوشاوەییەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید کاستییا کە وەک باشترین یاریزانی پێکهاتەی ئەلڤارۆ ئاربیلۆا سەیر دەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، درەوشاوەیی سێسترۆ لە هێڵی ناوەڕاست سەرنجی ڕاهێنەر خابی ئەلۆنسۆی ڕاکێشاوە، ئەمەش وای لێکردووە ئەمڕۆ پەیوەندی بە مەشقەکانی تیپی یەکەوە بکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری پێشکەوتنەکانی بکات.