کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامانجی دەستکەوتی نوێیە لەگەڵ پورتوگال

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی نەسر بەردەوامە لە تۆمارکردنی مێژوو لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال.

 لە یارییەکی سەرنجڕاکێشی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر هەنگاریا بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ پۆرتوگال سەرکەوتنی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی گەیشتە 39 گۆڵ و ژمارەی پێوانەیی کارلۆس ڕویزی یەکسانکردەوە وەک گۆڵکاری مێژووی پاڵاوتنەکان.

ئەستێرە تەمەن 40 ساڵەکەی پورتوگال تەنها پێویستی بە گۆڵێکی دیکە هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگی ریزبەندی لەگەڵ مانەوەی چوار یاری لە پاڵاوتنەکاندا.


رۆناڵدۆ دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخساوە کە بڕگەیەکی دیکە بۆ ڕیکۆردە ئەفسانەییەکەی زیاد بکات، کە 141 گۆڵی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان.



PM:02:43:10/09/2025