ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی پۆڵەندی دووپاتیکردەوە کە بەرشەلۆنە چانسی بەهێزی هەیە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦، لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.
لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تایمز وتی: تیپەکانی خولی نایابی ئینگلیزیش لە ڕیزی پاڵێوراوەکانن، بەڵام ناتوانین چاوپۆشی لە ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان بکەین، لە ئینگلتەرا بڕە پارەیەکی زۆر خەرج دەکرێت، دەبینیت بڕە پارەیەکی شێتانە دەدرێت بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانەی کە تا ئێستا وەرزێکی نایابیان بەسەر نەبردووە.
بەرشەلۆنە لە دوایین خولی یانە پاڵەوانەکاندا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، لەم وەرزەشدا ئامانجی ئەوەیە زیاتر بچێتە پێشەوە و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٥ەوە نازناوی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.