بێلینگهام دوای گەڕانەوەی پەیامێکی کاریگەر بۆ هاندەرانی ڕیال مەدرید دەنێرێت

دوای یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە دوای جامی جیهانی یانەکانەوە، ئەستێرەی ئینگلتەرا جود بێلینگهام دڵنیا بوو لە ناردنی پەیامێکی تایبەتی سوپاسگوزاری بۆ هاندەرانی یانەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام.

بێلینگهام نووسیویەتی: "زۆر بیری ئەمە و هەر یەکێکتانم کرد، بەڕاستی خۆم دلخۆش بووم بەو خۆشەویستییەی ئەمڕۆ لە یاریگادا پێتانبەخشیم و پشتگیری هەمووان بەدرێژایی چاکبوونەوەم، ئەمە بۆ من مانای جیهانە. ئێستا بۆ زیاتر... هالا مەدرید".



AM:12:43:21/09/2025