بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی دووپاتی کردەوە کە لیڤەرپوول گەورەترین ڕکابەری تیپەکەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان، ئاماژەی بەوەشدا کە ڕکابەری نێوانیان بەدرێژایی ساڵان توند بووە.
بێرناردۆ لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت وتی: مانچێستەر یونایتد لەم ساڵانەی دواییدا قۆناغێکی زۆر سەختی تێپەڕاندووە، ئەوە ڕکابەرییەکی ڕاستەقینەیە، چونکە ئێمە لە یەک شارداین.
وتیشی: پێموایە لیڤەرپوول گەورەترین ڕکابەری ئێمەیە، بێ گومان، چونکە هەمیشە ڕکابەرییان لەگەڵ ئێمە کردووە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان و بردویانەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکات بەدڵنیاییەوە دەبینین تیپێکی وەک ئارسناڵ بەدرێژایی ساڵان بەشێوەیەکی بەردەوام بەرەوپێش دەچێت و دەستدەکات بە ڕکابەریکردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان، تەنانەت ئەگەر تا ئێستاش نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی بردنەوە، ڕکابەرییەکان زۆر جیاوازن، بەڵام تا ئێستا پێموایە لیڤەرپوول هەمیشە گەورەترین ڕکابەرمان بووە.