ڕیال مەدرید سەرنجی لەسەر دێربی میترۆپۆلیتانۆیە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و هەوڵی بردنەوەی حەوتەمی لەسەریەک لە خولەکەدا دەدات.
سەرەڕای ئەوەی جود بێلینگهام بەم دواییە لە پێکانەکەی لە شان گەڕاوەتەوە، بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەستێرە ئینگلیزەکە بۆ یارییەکەی یەکشەممە سەرەکی نابێت.
بەپێی زانیارییەکان، ڤاڵدێبیباس ئاستی توانای جەستەیی بێلینگهام لە خوار 60%ەوەیە، ئەمەش وایکردووە مەترسییەکی گەورەی لەسەر بێت بۆ سەرەکیبوون.
لای خۆیەوە بێلینگهام هەوڵدەدات لە وەرزی 2023/2024ەوە بگەڕێتەوە بۆ ئاستی یەکلاکەرەوەی خۆی، ئەو کاتە یەکێک بوو لە یاریزانە بەتواناکانی جیهان. هەرچەندە خابی ئەلۆنسۆ تا ئێستا بەشێوەیەکی پێویست کار لەگەڵیدا نەکردووە، بەڵام وەک یاریزانێکی تەواو دەبینێت کە توانای ئەوەی هەیە لە هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەریدا جیاوازی دروست بکات.
ستافی ڕاهێنەرایەتی متمانەی زۆریان بە گەڕانەوەی وردە وردەی بێلینگهام هەیە، قەناعەتیان هەیە کە وەرزەکە هێشتا درێژە و خشتەی یارییەکانیش پڕە، ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی یاریزانەکە توخمێکی سەرەکی دەبێت لە پرۆژەی ئێستای ڕیال مەدرید.