یاریکردنی مباپێ بەرامبەر خیتافی و کلاسیکۆ ئاشکرابوو

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا و فەرەنسا پێشهاتی ئەرێنییان سەبارەت بە بارودۆخی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید پێش یارییەکەی داهاتووی یانەی خیتافی لە لالیگا بڵاوکردەوە.

تۆڕی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئەو پشکنینە پزیشکییانەی کە مباپێ ئەنجامی داوە لەژێر چاودێری ستافی پزیشکی یانەی ڕیال مەدرید، دڵنیایی دەبەخشن، ئەوەش پشتڕاستی کردووەتەوە کە پێکانەکەی قورس نییە و هەفتەی داهاتوو دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکان.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەنووس میگێل ئەنخێل دیاز دووپاتی کردەوە کە هێرشبەرە فەرەنسیەکە ئامادەیە بەشداری یارییەکەی خیتافی و کلاسیکۆ بکات و تەنها پێویستی بە سێ رۆژ تا هەفتەیەک پشوو هەیە، ئەمەش نیگەرانییەکانی هاندەرانی یانەکەی لە ڕکابەرییە ناوخۆییەکان کەمکردەوە.



PM:03:31:11/10/2025