پێش کلاسیکۆ ریاڵ مەدرید روبەڕووی کێشەیەک دەبێتەوە

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە یانەی ڕیال مەدرید نیگەرانە لە توانای بەرگری ئیسپانی یانەکە هویسن،ئەمەش لە پێش یارییەکەی داهاتووی کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە، سەرەڕای ئەوەی یاریەکەی هێشتا 10 ڕۆژی ماوە.


ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، یانەکە پێیان وایە یاریزانەکە لەکاتی خۆیدا ئامادە دەبێت و دەگەڕێتەوە لە پێکان، بەڵام ستافی تەکنیکی ئامادە نییە مەترسی لەسەر دروست بکات ئەگەر بەتەواوی چاک نەبووبێتەوە.


ئەگەر هویسن ئامادەنەبێت، پلانی جێگرەوەی ستافی ڕاهێنەرایەتی ئەوەیە کە ڕائول ئەسینسیۆ شانبەشانی میلیتاو لە هێڵی بەرگری ناوەڕاستدا یاری بکات.


ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بژاردەیەکی دیکە باسکراوە، ئەویش یاریکردنە بە مێندی لە هێڵی بەرگری چەپ و کارێراس لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست- بەڵام ئەم ئەگەرە لە ئێستادا نزیکەی بە تەواوی ڕەتکراوەتەوە.

یاری کلاسیکۆ لە26-10-2025لە کاتژمێر6:15خولەک لە یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.




PM:12:22:16/10/2025