هەموو چاوەکان لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبن لە ٢٦ی ئۆکتۆبەر، کاتێک یانەی ڕیال مەدرید لە یەکەم یاری کلاسیکۆی وەرزی ٢٠٢٥/٢٠٢٦ میوانداری بەرشەلۆنەی ڕکابەری دەکات.
سەرەڕای دەیان ساڵە پێکدادانی ورووژێنەر لە نێوان هەردوو زەبەلاحەکەدا، بەڵام ڕکابەرییەکە لە هەموو ڕکابەرییەکاندا تاڕادەیەک نزیکە، ئەمەش وایکردووە ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتوو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کراوە و پێشبینینەکراو بێت.
لێرەدا مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو تیپەکە دەخەینەڕوو:
لە هەموو پێشبڕکێکان:
261 یاری
105 بردنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید
104 بردنەوە بۆ بەرشەلۆنە
51 یەکسانبوون
440 گۆڵ بۆ ڕیال مەدرید
435 گۆڵ بۆ بەرشەلۆنە
لە لالیگا:
190 یاری خول
79 بردنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید
76 بردنەوە بۆ بەرشەلۆنە
35 یەکسان بوون