دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە باسی لە تێرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو یاریزانە لە ئاستێکی جیهانیدایە، بەڵام یانەکە ناچاربوو گرێبەست لەگەڵ خوان گارسیا بکات بەهۆی کارەکتەری بەهێزی ئەو یاریزانە.
دیکۆ وتی: پێکانەکەی مارک وای لێکردین زیاتر لە ئاسایی پەلە بکەین لە گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە، بەڵام تێرشتیگن گۆڵپارێزێکی ئاست بەرزی جیهانییە، ماوەی دوو ساڵە بەدوای خوان گارسیادا دەگەڕێین.
لەکۆتایدا وتی :" هاتنی لە ئیسپانیۆلی ڕکابەری شارەکەمانەوە، کارەکتەری بەهێزی ئەو یاریزانە دەردەخات.