مباپێ و چوامینی لەسەر بردنەوەی کلاسیکۆ هاتنە دەنگ

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە گەڕی دەیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرشەلۆنەی بردەوە.

ئۆریلیان چوامێنی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید دوای بردنەوەکە لە نێو ژووری جلگۆڕین، لەگەڵ تیڤیی ڕیال مەدرید دەرکەوتوو ڕایگەیاند: زانیمان دوای دێربی مەدرید دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین، ئەوەشمان کرد، لە کۆتاییدا تەنها یارییەکە سێ خاڵەو،ئێستا دەچینە سەر ئەرکەکانی داهاتوو.

دواتر کیلیان مباپێ دوای چوونە ژووری جلگۆڕین دوای سەرکەوتنەکە لە کەناڵی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند: ئێستا جیاوازییەکە پێنج خاڵە، ئەمەش شتێکی باشە، دەبێت بەردەوام بین لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە، تیپەکە خەیاڵییە، ووزەکەی لە لوتکەدایە، دەبێت ئەم ئاستە زۆر باشە بپارێزین.



PM:09:13:27/10/2025