گۆڵپارێزەکەی یانەی سلێمانی درێسی هەڵبژاردەی عێراق ناپۆشێت

زەین ئەلعابدینی گۆڵپارێزی یانەی سلێمانی وازهێنانی خۆی لەهەڵبژاردەی عێراق راگەیاند.

گۆڵپارێزەکەی یانەی دایک بڕیاریدا خۆی بۆ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە و بە هۆکاری تایبەت بەخۆی چیتر پارێزگاری لە گۆڵی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق نەکات.

زەین ئەلعابدینی تەمەن 27 ساڵ وەرزی رابردو بە درێسی یانەی کەرخەوە یاریکرد و لە وەرزی ئەمساڵی خولی بژاردەی عێراقیشدا گۆڵپارێزی یانەی سلێمانییە.


راگەیاندنی سلێمانی



PM:09:11:07/11/2025