ریاڵ مەدرید گورزێکی کاریگەری بەرکەوت

یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، فێدریکۆ ڤالڤێردی تووشی پێکانی ماسولکەکانی  قاچی ڕاستی بووە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

لە ئەنجامدا ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە بۆ پشووی نێودەوڵەتیی داهاتوو پەیوەندی بە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەیەوە ناکات و بەرنامەی چارەسەرکردن و چاکسازیی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتووی لالیگا بەرامبەر ئێلچێ بگەڕێتەوە.

شایەنی باسە لەم وەرزەدا ڤاڵڤێردی 15 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامداوە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە.



PM:03:19:10/11/2025