رۆژنامەنووس میگێل ئەنخێل دیاز دووپاتیکردەوە کە دیجان هۆیسن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر جۆرجیا بەهۆی پێکانەوە لە ماسولکەکانیدا کە ڕۆژی هەینی لە مەشقەکانیدا تووشی بوو، دووردەکەوتەوە.
یاریزانەکە پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت توندی پێکانەکەی و ئایا ئامادە دەبێت بۆ یارییەکەی داهاتوو بەرامبەر تورکیا یان پێویستی بە گەڕانەوە بۆ مەدرید دەبێت بۆ چارەسەرکردن.