بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هەرگیز بیری لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە لە مانگی یەک نەکردۆتەوە، لە ئێستادا وازهێنانیش لەسەر مێزەکەی بوونی نییە.
ڕۆژنامەنووسەکە جەختی لەوە کردەوە کە لیڤاندۆڤسکی تا مانگی حوزەیران سەرنجی لەسەر بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی هەموو نازناوێکی ئەگەری بەدەستبهێنێت، دوای ئەوە دەرفەتی جێهێشتنی دەبێت و دەست بە لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا دەکات.