کۆرتوا راهێنانەکانی ریاڵ مەدریدی جێهێشت

تیبۆ کۆرتوا نیگەرانی خۆی لە پێش یارییەکەی ئۆڵۆمپیاکۆس دەوروژێنێت، دوای ئەوەی لە مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەمرۆدا بەشداری نەکرد.


تیبۆ کۆرتوا پێش کۆتا مەشق و ڕاهێنانەکانیان، پێش یارییەکەی بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس لە چامپیۆنزلیگ، مەشق و ڕاهێنانی گروپی لە ڤاڵدێبیباسی یانەی ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت.

هەندێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە بە هۆکاری تایبەتی ڕۆیشتووە، هەندێکی دیکەش ئاماژە بە پێکان دەکەن.

 تا ئێستا یانەی ڕیال مەدرید ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاو نەکردووەتەوە.



PM:12:36:25/11/2025