پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئاشکرایکرد کەی بڕیار دەدات گەشتەکەی لەگەڵ یانەی بلوز کۆتایی پێبهێنێت.
گواردیۆلا لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەو قسانەی چڕ و پڕ لە دەوری داهاتووی لەگەڵ یانەکەدا،
ڕایگەیاند؛ئەو ساتەی هەست دەکەم شتەکان یەکلایی بوونەتەوە، کە چیتر ناتوانم زیاتر لە یاریزانانی ئێستا وەربگرم، یان هیچ ڕێگەیەک نابینم بۆ باشتربوون، ئەوا دەگەڕێمەوە ماڵەوە”.
وتیشی "هێشتا هەست بەو جۆرە دەکەم، سەیری یارییەکەی برێنتفۆردم کرد و سەرنجم دا بە وردییەک کە پێویستە پێشبکەوین، لە مانگی ڕابردوودا شتگەلێک ڕوویانداوە کە زۆر باشتر بوون، زۆر قسەمان کردووە، ئەمەش دڵخۆشی کردم و یارمەتیدەر دەبێت بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر".