سەرەڕای قەیرانەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی خێرا کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی "کادینا سێر"، ئامانجی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەم باڵە بەڕازیلییەیە، سەرەڕای ئەو کێشە و قەیرانە جیاوازانەی یاریزانەکە تێیکەوتووە.
تا ئێستا ناکۆکییە داراییەکان لە نێوانیاندا بەردەوامە و بارودۆخەکە یەکلا نەکراوەتەوە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید گەشبینە و پێیوایە پێش کۆتایی هاتنی وەرز دەتوانێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
جێی ئاماژەیە، ڤینیسیۆس لە دوایین یاری ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سیڤییە، کە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی شاهانەکان کۆتایی هات، بەهۆی دابەزینی ئاستی لەم دواییانەدا ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی و "فیکەی" هاندەران بووەوە.