ڤاسکێز هۆکاری شاراوەی سەرکەوتنەکانی زێدان لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات!

لوکاس فاسکێز باسی لە ڕۆڵی زەینەدین زێدان کرد لە ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدریددا، کاتێک پێش چەند ساڵێک ڕاهێنەریان بوو.


​فاسکێز وتی: "زەینەدین زێدان بۆ هەموومان لە ژووری جلگۆڕیندا نموونەی باڵا (قدوة) بوو.

 هەموومان سەرسامییەکی زۆرمان بۆی هەبوو. ڕاستە لە سەرەتادا کەس خەیاڵی ئەو سەرکەوتنە گەورانەی نەدەکرد کە بەدەستمان هێنا، بەڵام ئەو مرۆڤێکی زۆر سادە بوو، و هەمیشە ڕاشکاو بوو."


​هەروەها وتی: "بە شێوازێک لەگەڵ یاریزانەکان دەدوا کە هەمیشە ڕای خۆی دەردەبڕی و ئەو گرنگییەی پێ دەبەخشین کە شایستەی بووین، ئەمەش شتێک بوو جێگەی پێزانین بوو."


​"ئەو تایبەتمەندییەی کە زۆرترین جیاوازی دروست دەکرد، متمانە گەورەکەی بوو بە یاریزانەکان. 

زێدان هێشتا وەک یاریزانێک هەستی دەکرد و دەیزانی یاریزانەکان چۆن بیر دەکەنەوە،زۆر لێمان تێدەگەیشت و کارلێکی لەگەڵمان هەبوو."



AM:09:16:27/12/2025