جۆن تێری بەشێک لە کەلوپەلە بەنرخەکانی دەفرۆشێت

بەرگریکاری یانەی چێڵسی، جۆن تێری، بڕیاریداوە کۆمەڵێک لەو کەلوپەلە وەرزشییە دەگمەنانەی کە لە سەردەمی یاریکردنیدا هەیبووە بفرۆشێت، ئەمەش بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارە بۆ دەزگایەکی خێرخوازی (فاوەندەیشن).


​گرنگترین ئەو پارچانەی بۆ فرۆشتن دانراون:
​درێسی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٢: ئەو درێسەی کە تێری پۆشیبووی کاتێک چێڵسی نازناوەکەی بردەوە. 

جێی ئاماژەیە کە تێری لەو یارییەدا بەهۆی سزاوە (ڕاگیران) بەشداری نەکرد، بەڵام بۆ بەرزکردنەوەی جامەکە درێسی تەواوی یانەکەی پۆشیبوو.

​درێسی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠٠٨: ئەو درێسەی کە لە یاری کۆتایی بەرامبەر مانچستەر یونایتد پۆشیبووی، کە تێیدا چێڵسی دووچاری شکشت هات.




سەرچاوە:standardsport



PM:06:03:28/12/2025