بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (AS)، فێرلاند مێندی ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان دوای چاکبوونەوەی لە پێکانی ماسولکەکانی پشتەوەی ڕانی.
یاریزانەکە لە کۆی 46 یاری ڕابردوو لە 37 یارییاندا ئامادە نەبووە بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانەوە.
لە ماوەی 292ڕۆژی ڕابردوودا، تەنها 101 خولەک یاری کردووە.
مێندی هەوڵدەدات پێش دەستپێکردنی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە عەرەبستانی سعوودی (مانگی یەکی داهاتوو) بەتەواوی ئامادە بێت.
سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوە، پێگەی لە یانەکە جێگیر نییە و ڕیال مەدرید ئامادەیە گوێ لەو دەستەوارانە بگرێت کە بۆ کڕینی پێشکەشی دەکرێن.