ڕیاڵ یەکەمەو بەرشە چوارەمە



ئاژانسی ئاسۆشێتد پرێس " ڕیزبەندی باشترین یانەکانی ساڵی ٢٠١٤ ی بڵاو کردەوەو تێیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلەی یەکەم دێت و هەرچی ئاتلەتیکۆمەدریدە لە پلەی دووەم دێت و بایرنیش لە پلەی سێیەم دێت.

ڕیاڵ مەدرید لەمساڵدا چوار نازناوی بە دەست هێناوەو نازناوەکانیش چامپیۆنز لیگ و جامی سۆپەری ئەوروپی و جامی شای ئیسپانی و جامی جیهانی یانەکانە کە ئەمەش وای لەو یانەیە کردەوە لە ڕیزبەندێکەدا لە پلەی یەکەم بێت.

ڕیزبەندی باشترین یانەکانی ساڵی ٢٠١٤ بەم شێوەیە..

١- ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ١٣٧ خاڵ
٢- ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ٨١ خاڵ
٣- بایرن میونخی ئەڵمانی ٧٣ خاڵ
٤- بەرشەلۆنەی ئیسپانی ٦٦ خاڵ
٥- چێڵسی ئینگلیزی ٦٣ خاڵ

ئا/ شاهۆ فایق




PM:03:49:25/12/2014