ئەندرێک هۆکاری جێهێشتنی ریاڵ مەدرید ئاشکرادەکات

ئیندریک، ئەستێرەی بەڕازیلی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە یانەی لیۆن و خولی فەڕەنسی دەڵێت:
لە بەڕازیل، بینەر و گرنگییەکی زیاتر دەدرێت بە یانەی لیۆن و خولی فەڕەنسی (Ligue 1)! 
زۆر دڵخۆشم بەم هەموو جۆش و خرۆشە دەبینم، ئەو جەماوەرەی بە درێسەکانەوە چاوەڕێم دەکەن بۆ ئەوەی واژۆیان بۆ بکەم.
بۆ من زۆر گرنگە کە لەگەڵ هاندەران قسە بکەم.

وتیشی" کاتێک خودا ڕێگەی لیۆنی نیشان دام، بە خۆمم گوت 'واو'. ئەگەر خودا ئەم ڕێگەیەمان نیشان بدات، دەبێت شوێنی بکەوین.
«لە ئێستادا من کەسێکی پێگەیشتووم و مرۆڤێکی باشترم. ئێستا سەرنجم لەسەر کارەکەمە. سوپاسی خودا و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەسەر ڕێگەم بوون. دووبارەی دەکەمەوە، ئەم شەش مانگە باشترین کاتەکانی ژیانم بوون.


 ئێندریک هۆکارێکی تری جێهێشتنی یانەکەی ئاشکراکردوو وتی: "قسەم لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی کرد. ئەو ئامۆژگاری کردم و پێی وتم چی بکەم بۆ ئەوەی ئاستم باشتر بکەم، ئەمەش زۆر کاری تێکردم پێی وتم: 'بڕۆ، یاری بکە و پەرە بە تۆپی پێیەکەت بدە، من هەمیشە شوێن ئامۆژگارییەکانی ئەو کەوتووم، بۆیە بە خۆمم وت دەبێت بچم و ئەمە بکەم.



PM:05:27:05/01/2026